zagros news agency

گیۆکیریس ناتوانێت لەگەڵ ئارسێناڵ یاری بکات

 

ئارسناڵ گورزێکی کوشندە و گەورەی بەرکەوت، دوای ئەوەی ڤیکتۆر گیوکیریسی هێرشبەر پشتڕاستکرایەوە کە بەشداری لە ژمارەیەک یاریدا نەکات و ئامادە نابێت.

ڕۆژنامەی (میرەر)ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گیوکیریس لە دۆسیەیەکی یاسایی لە سوید ئیفادە دەدات و بەو هۆیەشەوە لە یارییەکانی داهاتووی ئارسناڵ دوور دەکەوێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ماوەی ئامادەنەبوونی یاریزانە سویدیەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئارسناڵ لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا یارییە گرنگەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بەشدار نەبێت لەکاتێکدا ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسێناڵ پێویستی بە هەموو یاریزانێکی پێکهاتەکەی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنانی غاز وەک سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لە عێراق لە زیادبوون بەردەوامە

یاسین

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی داوایەک لە ڕێکخراوە جیهانیەکان دەکات

سەڵاح

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا: داوای مافی پەنابەری بە ڕێژەی 34% لە وڵاتدا کەمی کردووە

سەڵاح