نیک ڤۆڵتمێد مێژووێکی نوێی بۆ نیوکاسڵ یونایتد و پریمەرلیگ تۆمار کرد،ڤۆڵتمەید یەکەم گۆڵی خۆی بۆ نیوکاسڵ تۆمارکرد لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن.
بەگوێرەی سکۆر لایڤ، ڤۆڵتمەید سێیەم ئەڵمانییە کە لە یەکەم یاری خۆیدا لە پریمەرلیگ گۆڵ تۆمار بکات هەروەها بەتەواوەتی هاوکاری تیمەکەی بکات.
ئەو یاریزانە لەئێستادا بۆتە جێگای سەرنج و متمانەیەکی زۆر لەلایەن ڕاهێنەر و یانەکەیەوە،کە هە لە یەکەم دەرکەوتنیدا وێنایەکی گەورەی دروست کرد و هاوکاری تیپەکەی بوو بۆ ئەو ئاستە بەرزە.

