میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە پێکانەکەی مارتن ئۆدیگارد یاریزانی نەرویجی ئاشکرا دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەدەست هەمان شانەوە دەناڵێنێت کە پێشتر پێکانی هەبووە.
ئارتێتا وتی: ئەوە هەمان شانە، لە نێوان ئێستا و یارییەکەی سێشەممەی چامپیۆنزلیگدا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات، بەڵام هێشتا نازانم تا چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و سەختی پێکانەکەی چەندە.
ئارسناڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە لە قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو ببێتەوە، ئامادەبوونی ئۆدیگارد بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەدا چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەیە.

