لێژنەی ناوبژیوانانی لالیگا لە پێداچوونەوە بۆ کارتە سوورە ڕاستەوخۆکەی دین هاوسنی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد بڕیارێکی نوێی دەرکردوە و ئەگەری سزادانی ناوبژیوانی نێو یاریگاش هەیە.
بەپێی قسەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بێت لێژنەی هەڵسەنگاندن بڕیاری خێل مانزانۆی ناوبژیوانی یاریەکەیان لەلا دروست نەبووە و تەنانەت ناوبژیوانانی ژووری ڤاریش دان بەو هەڵەیە داناوە چونکە پێیان وابووە دین هاوسن کۆتا یاریزان نەبووە لەکاتی ئەو بەرکەوتنەی بووە هۆکاری کارتە سوورەکە.
شایەنی باسە دوای یاریەکە چاودێرانی تۆپی پێ هێرشی توندیان کردە سەر ناوبژیوانی یاریەکە و پێیان وابووە بە ئاشکرا غەدری لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کردوە وە لەگەڵ ئەوەشدا داوای سزای توند دەکەن بۆ ناوبژیوانەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

