zagros news agency

هۆکاری بەشداری نەکردنی ڕۆناڵدۆ لە دواین مەشقی نەسڕ ئاشکرا کرا

ڕۆژنامەکانی ئەمڕۆی جیهان بەشێکیان چاویان خستبووە سەر باسی بەشداری نەکردنی ڕۆناڵدۆ لە دواین مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی نەسڕ،کە گومانێکی زۆر دروست بوو دەربارە هەبوونی پێکان و دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان.

 

بەڵام ئەمڕۆ ئاشکرا کرا ڕۆناڵدۆ لەلایەن خیسۆسی ڕاهێنەرەوە پشووی پێدراوە و لەبەرامبەردا هەلدەدرێتە یاریزانەکانی دیکە،کە ئەمەش بەهۆی تەمەن زۆری ڕۆناڵد و لەترسی تووش بوونی بە پێکان لە ماسوولکەکانی و ئەژنۆکانی.

 

 

بڕیار وایە چوارشەممە یانەی نەسڕ لە یەکەمین گەڕی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ڕووبەڕووی ئیتقلالی تاجیستانی ببێتەوە،کە پێشتریش خیسۆس ئەوەی وت بوو لە یاریەکانی ئاسیا پشوو بە ڕۆناڵدۆ دەدەم تاکو ئامادەتر بێت بۆ یاریەکانی دیکە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەر ناوەڕاستکارێکی گواستەوە و ڕاهێنەری داهاتووی دیاری کردوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بایرن نەیتوانی لە ریال بباتەوە و چاوی لە یاری داهاتوویە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین