zagros news agency

لیڤەرپول لە دێربی مێرسێـیـسـاید مێژووی نووسیەوە

 

لە گەڕی پێنجەمی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا لە نێو یاریگای ئانفێڵدی یانەی لیڤەرپول و ئێڤەرتۆن لە دێربی مێرسێیـساید ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لیڤەرپول بە سەرکردایەتی موحمەد سەڵاح توانیان شکست بە ئێڤەرتۆنی هاوشاریان بێـنـن،کە سەڵاح لەو یاریەدا توانی ڕیکۆردێکی نوێ بشکێنێ.

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا لیڤەرپول هەر زوو لەخولەکی 10ـی یاریەکە بە گۆڵێکی ڕاین،کە ئەسیستی موحمەد سەڵاح بوو توانی پێشبکەوێت و بەر لە تێپەڕینی نیو کاتژمێری یاریەکە لە خولەکی 28 ئێـکیـتـیـکـێ توانی دووەمین گۆڵی لیڤەرپول تۆمار بکات و گێمی یەکەمی یاریەکە بەو دوو گۆڵەی ڕێدز کۆتایی هات.

 

لەگەڵ دەسپێکی گێمی دووەم ئێڤەرتۆن خەیاڵی گۆڵێکی کردە ڕاستی و لەخولەکی 58 لە ڕێگەی ئیدریسا گوێی توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،کە دوای ئەو گۆڵە ئیڤەرتۆن هەموو شتێکی دەکرد بۆ گۆڵی زیاتر بەڵام لەکۆتاییدا یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی لیڤەرپول کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامەش لیڤەرپول وەکو یانەی بێ ڕکابەر لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ مایەوە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ و ئێڤەرتۆنیش بە 7 خاڵ لەپلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەکەیە بە شێوەیەکی کاتی،کە لەئەگەری بردنەوەی بەشێکی یانەکانی دواوەی خۆی دادەبەزێتە خوارتری ڕیزبەندیەکە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کرێی ڕاکێشانی پارە (عمولە)ـی ئامێرەکان

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: لە نەزانینی ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نیگەرانین

سەڵاح