zagros news agency

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانی گاڤی و یاماڵ

لە نوێترین هەواڵ دەربارەی لامین یەماڵ و پابلۆ گاڤی هەردوو ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا،کە هەردوو یاریزان ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکەکانی یانەی بارسێلۆنان بۆ وەرگرتنی چارەسەر و سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەشیان هەندێک زانیاری ئاشکرا کراوە.

بەپێی قسەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بێت گەڕانەوەی یەماڵ پەیوەستە بە کۆتا پشکنینی پزیشکی بۆی دەکرێت،کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەردەوام یەماڵ بەتەنها ڕاهێنانی کردوە و لە هۆڵی لەشجوانی یانەکەشی وێنەیەکی بڵاو کردەوە،کە بە ئەگەری ٪70 بۆ یاریەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئامادە دەبێت.

 

سەبارەت بەپێکانەکەی گاڤی یانەی بارسێلۆنا پزیشکەکانی یانەکەی سەرپشک کردوە لە هەر بڕیارێکی سوود بەخش بە یاریزانەکە،چونکە بارسا نایەوێت پەلە بکات لە گەڕانەوەی ئەستێرەکەی لەترسی گەورەتر بوونی پێکانەکە و پزیشکەکانی یانەکەش ئەوەیان وتووە دەتوانن لەڕێگەی چارەسەری سروشتیەوە یاریزانەکە لەو پێکانە دەربێنن و نەشتەرگەری ئەنجام نادەن بۆ گاڤی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆ دەکات

یاسین

فالح فەییاز: هیزی حەشدی ‌شەعبی نەچوونەتە تورکیا

یاسین

سەرۆك بارزانی سەردانی ناوشاری دهۆك دەكات

سەڵاح