zagros news agency

پەیامێکی گرنگ لە ئەلۆنسۆوە بۆ ڤینیسیۆس

 

چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانەکە دەبێت بەردەوام بێت لە کارکردن و هەستکردن بە بەهای لەناو تیپەکەدا بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ڤینیسیۆس چی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئاستەی داوای دەکات، ئەلۆنسۆ وتی: “من دڵخۆشم بەو کارەی کە دەیکات، ئێمەش هێشتا لە سەرەتاداین. هێشتا ڕێگەیەکی دوور ماوە، و پێویستە هەست بە گرنگی بکات”.

ڤینیسیۆس لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە 349 خولەک لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید یاری کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردوە،کە ئەمساڵ ڤینی ڕەخنەی زۆری هەبووە لەپای ئەوەی گۆڕانکاری پێدەکرێت یاخود وەلانراوە لەلایەن چابی ڕاهێنەری مێرنگی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە تاقیکردنەوەیەکی قورسی لەبەردەمدایە

یاسین

هەموو شتێک کۆتایی پێهات و ماستانتونۆ ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێـت

sarkar

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین