zagros news agency

یانەیەکی دیکە لەخولی نایابی کوردستان کشایەوە

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نیهاد لەتیف سەرۆکی یانەی پیشەسازی کشانەوەی یانەکەی لەخولی نایابی کوردستان ڕاگەیاند ئەمەش بەهۆی قەیرانی قوڵی دارایی،کە تووشی یانەکە بووە ڕایگەیاند ناتوانن بە گیرفانی بەتاڵەوە بەشداری خولەکانی ئەمساڵ بکەن.

 

 

سەرۆکی یانەی پیشەسازی بەدڵێکی پڕ لە حوزنەوە ڕایگەیاند،کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئازادی تەواو دەدەنە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی بە یانەکانی دیکەوە بکەن و ئەمساڵ دانەبڕێن لە پێشبڕکێکان و ڕکابەریەکان.

 

سەرۆکی یانەی پیشەسازی ڕایگەیاند قەرزێکی زوریان لەسەر ماوە و ناتوانن زیاتر قەرزەکان لەخۆیان کەڵەکە بکەن،کە ئەمساڵ زیاتر لە 450 ملیۆن دیناریان دەوێت تاکو بارە داراییەکانی یانە هەڵگرن بەڵام بەهۆی نەبوونی خەرجی دەکشێنەوە لە خولەکە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

سبەی بەرەبەیان ئیڤێنتـێـکی ئاگرینی UFC بەڕێوەدەچێت

یاسین

بۆلۆنیا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

یاسین