zagros news agency

بۆلۆنیا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی پێکانی (شیرۆ ئیمۆبێلی) ڕاگەیاند ئەمەش دوای یاری یانەکەیان بەرامبەر ڕۆما لە گەڕی یەکەمی خولی ئیتاڵیا،کە یاریەکە لە بەرژەوەندی ڕۆما بە تاکە گۆڵێک کۆتایی هات.

 

بەپێی بەیاننامەکەی بۆلۆنیا لە پشکنینە پزیشکیەکانی ئەمڕۆ پێکانی یاریزانەکە قورسە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئیمۆبێلی بۆ 2 مانگ دەبێت و یاریزانەکە بە تەواوی دادەبڕێت لە یاریەکانی یانەکە و ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ بۆلۆنیا و یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکە سەرەتایەکی خراپی هاتە پێش لەم وەرزە.

 

ئیمۆبێلی یەکێکە لە یاریزانە گەورەکانی مێژووی خولی ئیتاڵی و چوار وەرز توانیویەتی ببێتە گۆڵکاری خولەکە و هاوشانی گۆنزالۆ هیگواین خاوەنی 36 گۆڵە لەوەرزێکی خولەکە،کە جگە لەو دووانە هیچ یاریزانێکی تر نەگەشتووە بەو ژمارە گۆڵە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش لە یۆرۆی 2021 ڕۆڵی گەورەی هەبوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک دۆسیە یۆڤانتۆس دەکەوێتە کێشەی نوێ

یاسین

هەڵبژاردەی کامیرۆن بە دوو پێکهاتە و دوو ڕاهێنەر بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات

یاسین

بارسێلۆنا کشانەوەی خۆی لە خولێکی گەورەی ئەوروپی ڕاگەیاند

یاسین