zagros news agency

پێکانێکی مەترسیدار یاریزانێکی لیڤەرپول چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەخاتەوە

 

لە یاریەکەی دوێنێ شەوی جامی کاراباوی ئینگلتەڕا لەنێوان لیڤەرپول و ساوسهامتن ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویدا و جیۆڤانی لیۆنی بەرگریکاری لاوی یانەی لیڤەرپول تووشی پێکانێکی سەخت بوو بەناچاری لەخولەکی 80ـی یاریەکە یاریگای جێهێـشت و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

 

بەپێی زانیاریەکان بێت فاریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە،کە جیۆڤانی تووشی پچڕانی بەستەرەکانی بووە و دەبێت نەشتەرگەری ئەنجام بدات ئەمەش وادەکات یاریزانەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریگاکان دابڕێت و گورزێکی کوشندەش بەر ئاڕن سڵۆت و لیڤەرپول دەکەوێت.

 

جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ لیۆنی ئیتاڵی لەدایک بووی ساڵی 2006ـی شاری ڕۆمایە و لە هاوینی ئەمساڵ لەیانەی پارمای ئیتاڵیەوە ڕووی کردە لیڤەرپول بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ،بەڵام دوێنێ شەو بێدادانە کەوتە داوی پێکان و ماوەیەکی دوور و درێژی دەوێت بۆ چاک بوونەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرزش

سەڵاح

لینگارد سورە لەسەر بریارەکەی 

ahamd.luqman

قەیرانی دارایی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەرەو ئینگلتەرا دەنێرێت

ahamd.luqman