ئەمڕۆ لە نوێترین هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا باس دەکەن ڕئول گۆنزالێزی ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید،کە ئێستا ڕاهێنەری تیپی کاستیای ڕیاڵ مەدریدە پەیوەندی هەیە لەگەڵ یانەی بڕوسیا میونشن گڵادباغی ئەڵمانی و ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە نزیکە لەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات بەمەبەستی بوون بەڕاهێنەری نوێی یانە ئەڵمانیەکە.
میونشن گڵادباغ ئەم وەرزە دەست پێکێـکی زۆر خراپی هەبووە لە خولی ئەڵمانی و تەنها 2 خاڵی هەیە و لەکۆتاییەکانی ڕیزبەندی خولەکەیە،کە ئەمەش ئەگەرێکی تەواوە بۆ هێنانی ڕائول و وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە،بەڵام تاکو ئێستا تەنها بابەتەکە زەرەکیە و نەبردراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ.
ڕائول لەدایکبووی ساڵی 1977 و پێشتر وەکو یاریزان یاری بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و شاڵکێ و ئەلسەد و نیورک کۆسمۆس کردوە و ماوەیەکیشە بۆتە ڕاهێنەری تیپی دووەمی ڕیاڵ مەدرید و توانیویەتی ئەزموونێکی فراوان پەیدا بکات لەکاری ڕاهێنەری.
“سەرکار ڕێبوار”

