zagros news agency

ناوەڕۆکی کێشەی ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

 

پاش ئەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و بەرپرسانی مێرێنگیش چەندین جار هەوڵی نوێکردنەوەیان داوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە هۆکاری رێکنەکەوتنی هەردوولا دەگەرێتەوە بۆ بابەتی دارایی، بەجۆرێک ریاڵ مەدرید ئامادەن ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە پێشکەشی ئەو هێرشبەرە بکەن، بەڵام ڤینیسیۆس داوای زیاتر دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە پاڵ مووچەکەیدا دەیەوێت برگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەبێت بەجۆرێک لە ساتی پێشکەشکردنی ئاستی بەرز و بەدەست هێنانی نازناو پاداشتی دارایی بکرێت.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 341 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 111 گۆڵ و 90 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح

بڕیاری ڕیاڵ مەدرید لەسەر گەڕانەوەی نیکۆ پاز

یاسین

دۆناڕۆما کەوتۆتە بەردەم ڕێگەیەکی نادیار

یاسین