دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی خوان گارسیای گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی ڕاگەیاند و ئەوەیان ئاشکرا کرد گارسیا بۆ ماوەی 5 هەفتە دوور دەکەوێتەوە لە یاریگاکان وە بۆ شوێنگرەوەی ئەویش چێزنی دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی بارسێلۆنا.
بارسێلۆنا ئێستا کەوتۆتە بەر لێشاوی پێکانی ئەستێرەکانی و ئێستا دوو گۆڵپارێزی پێکانیان هەیە،کە تیر شتێگن و گارسیان،وە لەگەڵ ئەوەشدا ترسێکی زۆر هەیە لە یانەکە پێکان بەرۆکی ئەستێرەکانی تر بگرێ بۆیە بە توندی چاودێری یاریزانەکان دەکەن لە پێناو سەلامەتیان.
بەهۆی پێکانی گارسیاوە دەرگای خۆشبەختی لەڕووی گۆڵپارێزێکی لاوی یانەکە دەرکرێتەوە بەناوی(دیێگۆ کۆچێن)،کە تەمەنی تەنها 19 ساڵە و بەڕەگەز ئەمریکیە و هەڵکەوتەی لاماسیایە و لەلایان فلیکی ڕاهێنەری بارسا بانگهێـشـتی تیپی یەکەم کراوە،کە لەدوای چێزنی لەو ماوەیەدا دەبێتە گۆڵپارێزی دووەمی بارسێلۆنا.
“سەرکار ڕێبوار”

