zagros news agency

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وێبسایتی خۆی پێکانی دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند ئەمەش دوای ئەوەی لە یاریەکەی دوێنـێـی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید هەستی بە ئازار کردوە.

 

بەپێی سەرچاوەکان کارڤاخاڵ پێکانی هەیە لە ماسوولکەکانی ڕانی ڕاستی و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی نزیک مانگێکە،کە ئەمەش نەهامەتیەکی تازەیە بەرۆکی کارڤاخاڵ دەگرێ دوای ئەو پێکانە قورس و دوور درێژەی وەرزی ڕابردوو تێـپەڕاند.

 

ڕیاڵ مەدرید ئێستا کەوتۆتە نێو گێژاوی پێکانی ئەستێرەکانی و ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵد و فێرلاند مێندی و ئەنتۆنی ڕۆدیگیێری پێکراون،کە هێشتا چارەنووسی پێکانەکەی مێلیتاویش دیار نییە لەوانەیە ئەویش ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بزانه بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی عێراق رۆژانه چەند زیانی بەردەکەوێت

یاسین

چۆن کورسیەکانی یاری کۆتایی جامی عێراق دابەش دەکرێن

یاسین

گۆڤاری فۆربێس: ڕۆڵی هه‌ولێر وه‌ک ناوه‌ندی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌ داعش

سەڵاح