لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی، ئارسناڵ لە یاریگای سانت جەیمس پارک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیوکاسڵی بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا لە خولەکی ٣٤دا فۆڵتماد گۆڵەکەی نیوکاسڵی تۆمارکرد وگەیمی یەکەم بەم ئەنچامە کۆتای هات ،وە گۆڵەکانی ئارسناڵ لە خولەکەکانی ٨٤ و ٩٦ لەلایەن مێرینۆ و گابرێلەوە تۆمارکران.
هەروەها ئەرسنال توانی بجێتە پلەی دووەم پێش کریستال پاڵاس بداتەوە،نیوکاسڵ یونایتدیش بە پلەی ١٥می خولەکە دێت،لیڤەرپوول پێشەنگی خولەکەیە تاوەکو ئێستا.

