zagros news agency

ڤاڵڤێردی: دەتوانن لەهەموو ڕاهێنەرەکان بپرسن من چۆنم بۆ مەدرید

 

لەکۆنگرەیەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریەکەیان بەرامبەر کایرات ئەلماتی کازاخستانی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی چەند پرسیارێکی میدیاکارانی دایەوە و تەنانەت ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ئەوانە کرد باسی دابەزینی ئاستی دەکەن.

فیدریکۆ وتی؛من لە شوێنێـک یاری دەکەم بۆمن دیار نییە،بەڵام من ئامادەم هەموو شتێک بکەم لەپێناو ڕیاڵ مەدرید وە دەتوانن بچن لە هەموو ڕاهێنەرەکانی ڕیاڵ مەدرید بپرسن من چۆنم بۆ ڕیاڵ مەدرید و هەمیشە وتوومە لەهەر شوێنێکی یاریگا بتانەوێت یاری دەکەم بەبێ دوو دڵی.

 

سەبارەت بە یاریەکەی ڕابردوویان و دۆڕانە گەورەکەیان ڤاڵڤێردی وتی؛ دەمانەوێت لەو حاڵە بێـیـنە دەرەوە و بێینەوە سەر ڕیتم و ئاستی گەورەیی خۆمان بۆ ئەم یاریەش پلانی جیاوازمان هەیە ڕاستی ئێمە کاتمان زۆر کەمە بەڵام دەبێت هەوڵی بردنەوە بدەین لە سەرجەم یاریەکان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ لە یەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە کلاسیکۆ تۆمار دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندی ئامەد سپۆر دەکات

دڵشاد

پرێمەرلیگ.. برایتۆن بە ڕیمۆنتادا شکستی بە توتنهام هێنا

یاسین