zagros news agency

پرێمەرلیگ.. برایتۆن بە ڕیمۆنتادا شکستی بە توتنهام هێنا

لە دوا یاریی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی برایتۆن و توتنهام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا برایتۆنی خاوەن یاریگا و هاندەر توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە توتنهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا توتنهامی میوان دەستپێشخەری کردو توانی بە دوو گۆڵی جونسن و جەیمس مادیسون لە خولەکەکانی 23 و 37دا پێشبکەوێت و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا خاوەن یاریگا بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو و سێ گۆڵ لەلایەن یاریزانان مینتێ، ڕۆتەر و دانی وێلبێک لە خولەکی 48، 58 و 66 دا تۆماربکات و پێش توتنهام بکەوێت،

دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر لەلایەن هەردوو یانە درا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، برایتۆن بووە خاوەن 12 خاڵ و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت، توتنهامیش 10 خاڵی هەیە و لەپلەی نۆیەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا رێگه‌ به‌ به‌شداریكردنی حزبوڵا لە حکومەتی داهاتووی لوبنان نادات

سەڵاح

لە زاخۆ هەزار پارچە زەوی دیکە دەدرێتە فەرمانبەران

سەڵاح

لەم هەفتەیە رۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین