ڕۆژنامەنووس مات لاو ئاشکرای کرد کە ئیدارەی چێڵسی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا دڵنیایی داوەتە یاریزانە تازە گرێبەستکراوەکانی یانەکە لە ناوەڕاستی وەرزدا ڕاهێنەرەکەی ناگۆڕێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئینزۆ مارێسکا لانیکەم تا کۆتایی وەرزی ئێستا لە سەرکردایەتی ستافی تەکنیکی تیپەکەدا دەمێنێتەوەو شوێنەکەی ناگۆردرێت.
ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی خواستی چێلسیە بۆ دابینکردنی سەقامگیری تەکنیکی لەناو ژووری جلگۆڕین و پێدانی کاتێکی تەواو بۆ ڕاهێنەری ئیتاڵی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی لەگەڵ تیپەکە دوای گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەم هاوینە لە پێکهاتەکەدا.

