لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی، دوای تۆمارکردنی یەکێک لە خێراترین گۆڵەکانی یانەکەی لە مێژووی بۆندسلیگا بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت، چوە ناو لیستی مێژوویی بایرن میونشنەوە.
گۆڵەکەی دیاز تەنها 15 چرکە بەسەر یارییەکەدا تێپەڕی و ژمارەی پێوانەیی هاوڕێی جەمال موسیالای یەکسانکردەوە کە لە هەمان کاتدا گۆڵی تۆمارکردبوو بەرامبەر هۆڵشتاین کیل لە ساڵی 2024 و زۆرێک لە یاریزانە گەورەکانی یانەکەی تێپەڕاند.
بەم گۆڵە دیاز بووە خاوەنی سێیەم خێراترین گۆڵ مێژووی بایرن لە خولەکەدا، لە دوای جیۆڤان ئێلبەر (١١ چرکە بەرامبەر هامبۆرگ لە ساڵی ١٩٩٨) و لۆتار ماتیۆس (١٣ چرکە بەرامبەر بروسیا مۆنشنگلادباخ لە ساڵی ١٩٨٦). ئەستێرە کۆلۆمبییەکە بە سەرەتایەکی بەهێزی خۆی بۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانە باڤارییەکە پشتڕاستکردەوە.

