zagros news agency

نێستا ؛ مۆدریچ تاکو تەمەنی 70 ساڵی دەتوانێ یاری بکات

 

نێستای بەرگریکاری پێشووی یانەی ئەی سی میلان و ئەفسانەی بەرگریکارانی ئیتاڵیا لە نوێترین لێدوانیدا پێش یاری نێوان ئەی سی میلان بەرامبەر یۆڤانتۆس باسی تواناکانی میلانی کرد و ستایشی لۆکا مۆدریچی کڕواتی کرد.

 

نێستا دەربارەی مودریچ وتی؛ پێموایە مۆدریچ دەتوانێت تاکو تەمەنی 70 ساڵی یاری بکات ئەو کوڕە تەواو جیاوازە لەگەڵ هاتنی بۆ میلان تەواوی ڕاسپاردەکانی ڕاهێنەری جێبەجێ کردوە و هاوکارێکی گەورە بووە بۆ تیپەکەمان هیوادارم لەو ئاستە بمێـنـێـتەوە.

 

 

سەبارەت بە ئاستی میلان نێستا وتی ؛ ئەمساڵ میلان جیاوازە بەهاتنەوەی ئەلێگری تیپەکە تەواو گۆڕانکاری بەسەرهاتووە ئێمە ئەمساڵ دەیانەوێت نازناوی خولەکە ببەینەوە و توانای ئەوەشیان هەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوە دەچێت

یاسین

ئەستێرەیەکی چێڵسی دووچاری پێکانێکی قورس دەبێت

یاسین

دێربی مانچستەر سوور بوو

یاسین