zagros news agency

ڕۆناڵدۆ هۆکارێکە بۆ چوونی یاریزانانی ئەوروپی بۆ سعودیا

 

کارلۆس ئاندرێ، بەڕێوەبەری وەرزشی ڤیتۆریای سێتوباڵ، دووپاتیکردەوە کە بوونی یاریزانی پورتوگالی لە خولی سعودیە تادێت بەرچاوتر بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەرییەکە تەنها بە ژمارەی یاریزانە نێودەوڵەتییە بەشداربووەکان سنووردار نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوە و وتی،هاتنی یاریزانان لەبەر خولەکە نییە بەڵکو هۆکارەکە بۆ بەهای ڕەمزی ئەستێرەی ئەفسانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگەرێتەوە.

ئاندرێ ڕوونیشیکردەوە، بوونی ڕۆناڵدۆ لە یاریگاکانی سعودیە ئاستی توانای ڕکابەری بەرزکردۆتەوە و خولەکەی زیاتر سەرنجڕاکێش کردوە بۆ یاریزانانی پورتوگالی و ئەستێرە نێودەوڵەتییەکانی تر
ئەو پێی وایە ئەم پێشهاتە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی پێگەی تۆپی پێیە لە سعودیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی بریاری مانەوە دەدات لەگەل بارسا

یاسین

هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید لەسەر مانەوەی ئەلابا

یاسین

ماگوایەر مان یونایتد جێ دەهێلێت

یاسین