zagros news agency

مباپێ شانازی بە ئیتانی براکەیەوە دەکات

 

ئیتان مباپێ لە خولی فەرەنسادا وەکو ئەستێرەیەک درەوشایەوە دوای ئەوەی گۆڵی یەکسان کردنەوەی بۆ یانەی لیل تۆمارکرد بەرامبەر پاریس سان جێرمان، هەر لەسەر شێوازی مباپێ ئاهەنگی دەگێڕا.

 

یاریزانە لاوەکە لە هاوینی 2024 لەگەڵ براکەی ئەکادیمیای پاریس سانجێرمان جێهێشت،دوێنێ شەویش ڕووبەڕووی تیپی پێشووی بوویەوە و لە خولەکی 85 گۆڵی یەکەمی خۆی بەرامبەر یانەکەیان تۆمارکرد بە لێدانێکی بەهێز بە پێی چەپ دوای ئەوەی وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا.

ئەم گۆڵە کارلێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، کیلیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی “چ سیناریۆیەکی شێتانەیە،ئەم کوڕە ئەستێرەکەیە”
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ستایشی ئاستی یاریزانەکەی کرد و وتی: ئیتان گەنجێکی زۆر بەتوانایە، لێدانێکی نایابی هەیە و دەزانێت چۆن جیاوازی دروست بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵوێستی کۆتایی ڕیاڵ مەدرید لەسەر داهاتووی دەیڤد ئەلابا

یاسین

ئەو هۆکارانەی وایان لە کانسێلۆ کرد بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاسین

نەسڕ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یاسین