zagros news agency

هەڵوێستی کۆتایی ڕیاڵ مەدرید لەسەر داهاتووی دەیڤد ئەلابا

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داڤید ئالابای بەرگریکارەکەی داوە، چونکە ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەماوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئێستا ئالابا ئازادە گوێ لە ئۆفەرەکانی یانەکانی دیکە بگرێت، بەو پێیەی چیتر لە کێبڕکێدا نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرەکی لە یانەی ڕیال مەدرید.

بەڵام ئالابا پابەندبوونی خۆی بە مانەوە لە یانەکە دەربڕی، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بێت ڕۆڵی لاوەکی وەک یاریزانی یەدەگ قبوڵ بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیارەکەی کۆتاییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەر ناوەڕاستکارێکی گواستەوە و ڕاهێنەری داهاتووی دیاری کردوە

یاسین

سێرجیۆ رامۆس کۆتا بریاری خۆیدا

یاسین

لاپۆڕتا چارەنووسی ئۆلمۆ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین