zagros news agency

بۆندی ئاکانجی بۆ ئینتەر دەبێتە هەمیشەیی

 

ئینتەرمیلان ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پارەی گواستنەوەی مانوێل ئاکانجی بدات، چونکە یانەکە دەیەوێت دوای تەواوبوونی خواستنەکەی بمێنێتەوە.

ئینتەر تا کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن ئاکانجی لە یانەی مانچستەر سیتی هێناوەتە ڕیزەکانی، بەڵام ئاستی ئەو یاریزانە سویسرییە بۆ تیپەکە وایکرد بۆ هەمیشە گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

ڕۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئینتەرمیلان ئامادەیە 15 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ئاکانجی بگوازێتەوە،کە بەئەگەری زۆریشەوە مان سیتی لاری نابێت لەو گرێبەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێک تەرخان دەکات

یاسین

تیباس : ڤینسیۆس شایەنی باڵۆن دۆڕە

یاسین

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین