zagros news agency

کۆلینای ناوبژیوانی ئیتاڵی باس لە خەمناکترین ساتی کاری ناوبژیوانی خۆی دەکات

 

پیێرلویجی کۆلینای ئیتاڵی ئەفسانەی ناوبژیوانانی مێژووی تۆپی پێ باسی خەمناکترین ساتی کارکردنی دەکات لەکاری ناوبژیوانی و باسی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 1999 دەکات لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بایرن میونخ،کە ئەو یاریە وەکو شتێکی ناسرووشتی وەسف کردوە.

 

کۆلینا دەڵێت؛ ئەنجامەکە گۆڵێکی بێ وەڵام بوو لەبەرژەوەندی بایرن میونخ لەکۆتا خولەکەکانی یاریەکە یاریزانانی سەرکورسی یەدەگی بایرن میونخ خۆیان ئامادە دەکرد بۆ فیکەی کۆتایی من تاکو بێنە نێو یاریگا ئاهەنگ بگێڕن بەڵام لەناکاو هەموو شتەکان گۆڕان و مانچێستەر لەدوو خولەک دوو گۆڵی تۆمار کرد.

 

کۆلینا لەکاردانەوەکانی دوای گۆڵەکە دەگێڕێتەوە؛ قەت شتی ئەوهام نەبیـنیـبوو دەنگی ئینگلیزەکان وەکو نەڕەی شێر وابوو،ئەو کاتە یاریزانێکی بایرنم بینی لەسەر زەوی کەوت بوو دەگریا
منیش هەڵمساندەوە وتم هەستە پیاو ئێستاش 20 چرکە ماوە
ئەو ساتە ژیان و مردنم لەیەک شوێن بینی،بەڕاستی زۆر ترسناک بوو.

 

 

کۆلینا لە ساڵانی1988بۆ 2005 ناوبژیوانی یاری خولە جیاوازەکانی کردوە دیارترین یاریش بەڕێوەی بردبێت یاری کۆتایی مۆندیالی ساڵی 2002 بوو
لەساڵی 2005 بڕیاری وازهێنانی لەکاری ناوبژیوانیدا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتس لەگەڵ کینان یەڵدز گەیشتوونەتە رێککەوتن

یاسین

لویس دیاز ڕیکۆردی مێژوویی لەگەڵ بایرن میونشن تۆمار کرد

یاسین

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

یاسین