zagros news agency

مباپێ چەند نهێنیەک ئاشکرای دەکات

 

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ئاستی ئێستامان بۆ هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا زۆر گرنگە، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بەو ئەرکانەی لەم وەرزەدا لە پێشە.

مباپێ وتی: پاراستنی ئاستی ئێستامان؟ بە دڵنیایی، ساڵێکی گرنگە بۆ ئێمە و بۆ ڕیاڵ مەدرید و بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە دەبێت بیکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، ئێمە وەرزەکەمان بە باشی دەستپێکردووە، ئێمە لە پێشەنگی خولەکەین و ئاستێکی باشمان لە چامپیۆنزلیگدا هەیە، دەستمانکردووە بە تێگەیشتن لەوەی ڕاهێنەر چی لێمان دەوێت، بەڵام پێموایە پێویستە پێشبکەوین ئەگەر بمانەوێت بگەینە ئامانجەکانمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەرجەنتین تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت

یاسین

هۆکاری نەچوونی ڕاشفۆرد بۆ تۆتنهام ئاشکرا دەکرێت

sarkar

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ پێکانەکەی فرانکی دی یۆنگ ئەنجام دەدرێت

sarkar