zagros news agency

پزیشکێک نهێنی مانەوەی ئاست بەرزی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

 

تەمر ئەلشهرانی یەکێک لەپزیشکە ناودارەکانی جیهان ئاشکرای کرد، نهێنی سەرکەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی ئەلنەسر و بەردەوام سەرکەوتنی لە یاریگادا تا چلەکانی دەگەڕێتەوە بۆ پلانی پێشوەختە و ڕاگرتنی هێزی خۆی لە جەستەی هەر لە سەرەتای ژیانی یاری کردنیەوە.

ئەلشەهرانی ڕوونیشیکردەوە، پابەندبوونی ڕۆناڵدۆ بە چاکبوونەوە و خۆراکی دروست و خەوتنی ڕێکوپێک لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا وایکردووە بەردەوام بێت لە یاریکردن لە ئاستێکی بەرزدا بەبێ ئەو پێکانە دووبارەبووانەی کە زۆرێک لە یاریزانان لە دوای تەمەنی سی ساڵییەوە تووشی دەبن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستێرە گەورەکەی پورتوگالی نوێنەرایەتی سیستەمێکی تازە دەکات وەک یاریزانێکی پیشەگەر،کە جەستەی خۆی وەک وەبەرهێنانێکی درێژخایەن بەڕێوەدەبات، ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندبوونی بە پشوودانی توند و خشتەی ڕاهێنانەکان وایکردووە ببێتە یەکێک لە یاریزانە تەمەن درێژەکان لە لوتکەی وەرزشەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کلۆپ هەموو شتێکی دەربارەی گەڕانەوەی سەڵاح ئاشکراکرد

یاسین

چێڵسی چاوی لە یاریزانێکی هۆڵەندییە

یاسین

لێدوانەکانی ئەنشیلۆتی دوای بردنەوە لە یانەی چێڵسی

یاسین