zagros news agency

مباپێ مەترسییەکی گەورەی لەسەرە

دوای پێکانەکەی لەیاری کردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا کیلیان مباپێ لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مەدرید بەچابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاندوە دەیەوێت بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات لەبەرامبەر خێتافی لەخولی ئیسپانی،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تووشی مەترسیەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە بۆ داهاتووی خۆی.

 

مەترسیەکەی سەر مباپێ پێکانەکەیەتی،کە دکتۆرەکانی ڕیاڵ مەدرید هۆشداری تەواویان داوەتە چابی ئەڵۆنسۆ دەربارەی یاری پێکردنی مباپێ لەیاری بەرامبەر خیتافی،کە بەئەگەری زۆرەوە پێکانەکەی سەر هەڵدەداتەوە و لەو حاڵەتەشدا دووچاری پێکانێکی گەورە دەبێت،کە ڕەنگە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت
بۆیە چابی لەم حاڵەتەدا کەوتۆتە دووڕیانێکی بڕیار.

 

 

قەرار وایە ڕیاڵ مەدرید یەکشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی خێتافی بێتەوە و یاریەکەش گرنگی خۆی هەیە،کە لەئەگەری بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید یانەکە دەتوانێت ئاسوودەتر لە کلاسیکۆی دژی بارسێلۆنا یاری بکات لە 26 مانگ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشەی نێوان ئارتێتا و ئۆدیگارد دەگاتە لووتکە

یاسین

فیلیک ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یاماڵ دەکات

یاسین

ڕیاڵ مەدرید وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ڤینیسیۆس دەداتەوە

یاسین