zagros news agency

بارسێلۆنا لەکۆتا چرکەکاندا توانی لە جیرۆنا بباتەوە

 

لە گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای مۆنجوێک میوانداری یانەی جیرۆنای کرد وەک هەمیشەش جیرۆنا بووە بەربەستێکی سەخت،بەڵام بارسێلۆنا لەکۆتا چرکەکاندا بە تۆپێکی ئارۆوخۆ توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنێـنێ پێش یاری کلاسیکۆ.

 

لەگێمی یەکەمی یاریەکەدا بارسێلۆنا دەستپێـشخەری گۆڵی کرد و لەڕێگەی پاسێکی لامین یەماڵەوە لە خولەکی 13 پێدرێ گۆڵی یەکەم بارسای تۆمار کرد،بەڵام
ئاهەنگی پێشکەوتنی بارسێلۆنا زۆری نەبرد ئاکسێڵ ڤێتسێڵی بەلجیکی بە شێوەیەکی ناوازە گۆڵی بەرامبەری جیرۆنای تۆمار کرد و گێمی بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمی یاریەکەدا هەردوو تیپ هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمار کردنیاندا بەڵام تۆماری گۆڵ کەوتە کۆتا چرکەکان یاریەکە و ڕۆلاند ئارۆوخۆ تۆڕی گۆڵی جیرۆنای هەژاند و گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد.

 

بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا هاتە پلەی یەکەم بەشێویەکی کاتی بە 22 خاڵ و جیرۆناش دابەزیە پلەی نۆزدەیەم بە 6 خاڵ
شایەنی باسە لەو یاریەدا هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و بۆ یاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ناوات

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی پێشووتری دەگەڕێنێتەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح