zagros news agency

چابی ئەڵۆنسۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر لالیگا

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و خێتافی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێکدا بەتوندی هێرشی کردە سەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و بە تێکدەر ناوزەندیان دەکات ئەمەش بەهۆی چەند بڕیارێک لەسەر یاریەکانی لالیگای ئیسپانیا.

 

چابی وتی؛ بردنە دەرەوەی یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤیاڕیاڵ بۆ ئەمریکا بەهیچ شێوەک جێگەی قبوڵ نییە ئەمە تێکدانی خولەکە من ئامادەم ڕووبەڕووی ئەو بڕیارە ببمەوە،بەشێکی زۆری یانەکانیش دژی ئەو بابەتەن چونکە هەستی بەشێکی یانەکان بریندار دەکەن.

 

 

سەبارەت بە گەڕانەوەی مباپێ و بێلینگهام ئەڵۆنسۆ وتی؛ مباپێ ئامادەیە و بانگهێشتی دەکەم،بەسەبارە بە گەڕانەوەی فێرلاند مێندی زۆر دڵخۆشم و هیوادارم توشی پێکان نەبێتەوە،دەربارەی بێلینگهامیش ئێستا خەریکی مەشقە و تیپەکەمان پێویستی بەو ئەستێرەیە هەیە تاکو هاوکاری زیاترمان بکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەمال: فلیک لێی پرسیم بۆچی توڕە بووم

یاسین

دوایین پێشهاتەکان لەسەر داهاتووی ڕۆدریگۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

یاسین

مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نوێدەکاتەوە

یاسین