خواردنی بانێلا بووەتە هۆکارێکی گرنگ لە درەوشانەوەی ئاستی مباپێ لەم وەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید.
پاش ئەوەی کیلیان مباپێ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد بەڕوونی هەست دەکرێت ئەو هێرشبەرە لەڕووی دەرونیوە ئامادەیە بۆ یارییکردن و لەهەمان کاتدا رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی بەرزتر دەبێتەوە.
رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە خواردنی بانێلا بووەتە هۆکارێکی گرنگ لە سەرکەوتنەکانی مباپێ.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کیلیان بەردەوام بە چێژەوە باسی ئەو خواردنە دەکات و تەنانەت لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە کاتێک بانێلا دەبینێت لەڕووی دەرونیوە زیاتر هەست بە ئارامی دەکات و ئەگەر رۆژێک ئەو خواردنە نەخوات ئەوا هەموان هەست بەوەدەکەن کە بۆشاییەک لە ژیانیدا دروست بووە.
بانێلا خواردنێکە سەرەتا لە شاری ڤالەنسیا دروست کراوە، بەڵام دواتر بەپێی کات بووە یەکێک لە خواردنەوە سەرەکییەکانی خەڵکی وڵاتی ئیسپانیا و پێکهاتەکانی برتییە لە گۆشت و برنج و زەعفەران و هەندێک رەچەتەی تایبەت بەو خواردنە.

