ئیندریکی هێرشبەری بەرازیلی لە هاوینی ساڵی رابردووەوە پەیوەندی کردووە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بەڵام بەهۆی سئەوەی بەردەوام لەلایەن راهێنەرەوە پشتگوێخراوە هەست بە نیگەرانی دەکات.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا هاتووی ئەو یاریزانە لە ریاڵ مەدرید بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ کەس دڵنیا نییە لە مانەوە یان رۆیشتنی هەرچەندە لەلایەن چەندین یانەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت.
تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا یانەی مارسیلیای فەرەنسی گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە بەرازیلیەکە دەدات و نزیکترین یانەیە کە ئەو یاریزانە پەیوەندی پێوەبکات
ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی بەرپرسانی مارسیلیا ئەوەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا بە شێوازی خواستنی شەش مانگ و دواتر مافی کڕینەوەی گرێبەست لەگەڵ ئیندریک ئیمزابکەن.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئامادەن بە خواستن دەستبەرداری ئیندریک ببن و هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و ریاڵ بیتیس و ئەستۆن ڤێلاش گرنگی بەو یاریزانە دەدەن.

