لەدوای ئەوەی دوێنێ هەینی پشکنینی پزیشکی تەواو بۆ ڕافینیا دیاسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا کرا ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا وادەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەیان ئاشکرا کرد و بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس بێت ماوەی 3 هەفتە لەیاریگان دووردەکەوێتەوە.
ئەم پێکانەی ڕافینیا لەم کاتەدا گورزێکی کوشندە و کاریگەرە بەر بارسێلۆنا دەکەوێت،کە بڕیار وایە سبەی ببێتە میوانی ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ یاری کلاسیکۆ
وە لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێکی تری پێکراو هەن لەیانەکە وەک( لیڤاندۆڤیسکی،تیر شتیگن،خوان گارسیا،ئۆلمۆ)،کە ئامادە نەبوونی ئەمانە کاریگەری دەخاتە سەر پێکهاتەی بارسێلۆنا.
پێکانەکەی ڕافینیا نوێ بوونەوەی پێکانێکی کۆنیەتی،کە لە مانگی 8ـی ئەمساڵ دووچاری بووە،بەڵام ئەو کاتە وترا شتێکی ئاساییە و لەماوەیەکی کەم تێپەڕ دەبێ،بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە نیگەرانی خستۆتە نێو بارسێلۆنا و ترس هەیە پێکانەکەی لەداهاتوودا گەورەتر بێت،کە لە ماسوولکەکانی قاچیەتی.
“سەرکار ڕێبوار”

