لە ماوەی رابردوودا ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی چەند ئۆفەرێکی یانەی ریاڵ مەدریدی رەتکردووەتەوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی،کە لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت.
لە چەند هەفتەی رابردووشدا، بەرپرسانی یانەی شاهانە جارێکیتر گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکرد لەسەر هەمان بابەت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی ئاشکرایکرد، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید کۆبونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ ڤینیسیۆس راگرتووە کە تایبەت بوو بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردەوە، هۆکاری وەستانی گفتوگۆکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە سوور بووە لەسەر جێبەجێ کردنی مەرجەکانی بەتایبەت زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەی بەڵام ئەوەش لەلایەن یانەی شاهانەوە رەتکراوەتەوە.

