لەدوای ڕووداوەکانی یاری کلاسیکۆ یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ خۆرخێ مێندێشی بەڕێوبەری کارەکانی لامین یەماڵ کۆدەبێتەوە و چەند یاسایەکی نوێ بۆ یاریزانەکە دادەنێن ئەمەش لەپێناو کەم کردنەوەی ئەو فشار و ئاڵۆزیانەی یەخەی یاریزانە لاوەکەی بارسێلۆنایان گرتووە،کە بەتایبەت دوای کلاسیکۆ هەموو بابەتەکان زیاتر گەورە بوونە لەسەر لامین.
بەپێی سەرچاوەکان لێرە بەدوا سنوورێک دادەنرێت بۆ بڵاوکراوەکانی ژیانی ڕۆژانەی لامین بەتایبەت دەرکەوتنەکانی لەگەڵ نیکی نیکۆڵ،کە ئەوەی زیاتر قسەی لەسەر دەکرێت ئەوە،وە هەروەها لەکاتی پشووەکاندا زیاتر کار لەسەر لەشجوانی و پەرەپێدانی جەستەی لامین دەکرێت.
ئەم هەنگاوەی یانەی بارسێلۆنا وەکو یەکەم هەنگاوی جدی دادەنرێت لەگەڵ لامین یەماڵ ئەمەش لەدوای ئەو هەرایانەی دروست کرد لە سۆشیاڵ میدیا بەتایبەت کۆمەڵێک کاری بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید و هاندەرانی،کە بووە هۆی توڕەییەکی زۆر.
“سەرکار ڕێبوار”

