zagros news agency

ئەڵۆنسۆ بەشێوازێکی مۆرینیۆ کار بۆ یاری بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکات

 

چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ چەند کردارێکی نوێ جێبەجێ دەکات،کە پێشتر جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید بەکاری دەهێنا لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012 ئەمەش لەبەر پاراستنی زانیاری و تاکتیکی تایبەتی تیپ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە گەورەکان.

 

ئەڵۆنسۆ بۆ یاریەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەیەوێت بە نهێنی لە یاریگای ئەنفێڵد ڕاهێنان بکەن،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا گومانی هەیە لە سیخوڕی کردن لەلایەن لیڤەرپوڵ
وە دەیەوێت بەهیچ شێوازێک پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی ئاشکرا نەکرێت تا دەستپێکی یاریەکە،لەگەڵ ئەوەشدا یاری کردنی چەند یاریزانێک بە نهێنی بمێنێـتەوە بۆ ئەو یاریە.

 

ئەو هەنگاوەی چابی ئەڵۆنسۆ بە ڕەنگدانەوەی ڕاهێنەرەکە دادەنرێت لەا پێشینەیەی هەیبووە لەگەڵ لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید لە ڕابردوودا،کە لەساڵی 2004 تاکو 2009 یاری بۆ لیڤەرپوڵ کردوە و دەزانێت شێواز و پەیوەڕی یانەکە چۆنە دەڕوات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ لە ریال مەدرید دادەبڕێت

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە ڕیمۆنتادا و بە سەرکردایەتی ئۆڵمۆ بردیەوە

یاسین

ڕۆناڵدۆ بڕیاری ڕۆیشتن دەدات لە نەسر

یاسین