zagros news agency

رۆناڵدۆ:هەرگیز ناڵێم مێسی لەمن باشترە

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ پێرس مۆرگان ئەوەی ئاشکراکرد کە هەفتەی رابردوو نەبووە بە کەسێکی ملیاردێر بەڵکوو دەمێکە گەیشتووە بەو سامانە.

وتیشی لیۆنێل میسی هەرگیز لەو باشتر نییە و لەهیچ کاتێکیشدا ئەو بڕیارە نادات کە لیۆ نایابتربێت لەو،سەبارەت بە لێدوانی واین رۆنی کە وتبووی میسی باشترە کریستیانۆ وتی ئاساییە وابڵی بەڵام من لەگەڵیدا هاوڕانیم.

ئەستێرەکەی مادێرا ئەوەی ئاشکراکرد کە بەدڵنیاییەوە لەساتی وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ فرمێسک لە چاوەکانی دێت، چونکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەم وەرزشە هەیە و بڕیاری وازهێنانی کارێکی ئاسان نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆناتێ دوو بژاردەی قورسی لەبەردەمە

یاسین

خولی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە مارسیلیای ڕکابەری هێنا

یاسین

پابلۆ تۆرێ دوای گەیشتن بە مایۆرکا دلخۆشی خۆی دەربری

یاسین