zagros news agency

بەرشەلۆنە تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە سەبارەت بە لیڤاندۆڤسکی

 

پاش ئەوەی گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستاش هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێکردنەوەی هەربۆیە یانەکانی وڵاتی سعودییە دەیانەوێت سوود لەم بارودۆخە وەربگرن و لە گواستنەوەی زستانە بیگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی ئامادەن لە گواستنەوەی زستانەدا لە بەرامبەر پێدانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر بلەوگرانا بتوانن تا ئەوکاتە جێگرەوەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە ئەوا ئەگەر زۆرە بیر لەوە بکەنەوە لیڤاندۆڤسکی بەڕی بکەن.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 157 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 105 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتەو کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید چاکبوونەوەی ئەستێرەیەکی لە پێکان ڕاگەیاند

یاسین

ئینتەر میلان نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی هەیە

یاسین