دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا دەنگۆیەکی زۆر هەبوو دەربارەی ڕۆیشتنی هانزی فلیک لە بارسێلۆنا ئەمڕۆ فلیک بە لێدوانێک وەڵامی سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانەی دایەوە و باسی لە جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا کرد.
فلیک لە لێدوانێکدا وتی؛ من ئێرەم زۆر خۆشدەوێت،یاریزانەکان،هاندەرەکانی،تیپەکەم زۆر تایبەتە لەلای من،من لەبارسێلۆنا زۆر ئاسوودەم.
ئەو قسانەی فلیک بابەتی ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا کۆتایی پێهێناوە،بەڵام هێشتا گومانێک هەیە ئەمەش بەهۆی هەندێ مشتومڕی ڕاهێنەرەکە لەگەڵ کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا.
هانزی فلیکی تەمەن 60 ساڵ لە ساڵی 2024 پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا وەرگرت و لەگەڵ تیپەکەی کەتەلۆنیا وەکو نموونەیەکی ئاست بەرزی و دەستکەوت دەرکەوتووە،گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت.
“سەرکار ڕێبوار”

