zagros news agency

پێرێز کۆتا بریاری خۆی دا لەسەر ڤینیسیۆس

 

لە دوو هەفتەی رابردوودا و بە دیاریکراوی لەدوای یاریی کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید، داهاتووی ڤینیسیۆس لەنێو یانەی شاهانە کەوتووەتە گومانێکی زۆرەوە.

رۆژنامەی بێڵد ئاشكرایکردووە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری ئەوەیداوە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا دەستبەرداری ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی یانەکەی ببێت و بیفرۆشێت.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، پێرێز لە هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس نیگەران بووە دوای گۆڕانکاری پێکردنی لە یاریی کلاسیکۆدا کە کاردانەوەیەکی خراپی هەبووە و بڕیاریداوە لەو بابەتەدا پشتگیری چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە بەرازیلیەکەش هەست بە دڵخۆشی ناکات لە ریاڵ مەدرید و نایەوێت ببێتە سێبەری مباپێ، لەبەرئەوە ئامادەیە یانەی شاهانە جێبهێڵێت و دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان تا لە ژێر دەستی لویس ئینریکیدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیمیۆنی پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن

یاسین

پاڵاوتنی جامی جیهانی.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی کیشوەری ئاسیا

یاسین

لێدوانی ڕۆناڵدۆ دەربارەی یاری کۆتایی نەیشنز لیگ و باڵۆندۆری ئەمساڵ

یاسین