zagros news agency

سیمیۆنی پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن

کادینا سێر بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێداگرن لەسەر گواستنەوەی لیۆن گۆرێتسکای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە هەر نرخێک بێت.

رادیۆکە ئاشکرایکردووە، ئامانجی یانە ئیسپانیەکە گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا لەسەر داوای دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی یانەکەیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی ئەتلەتیکۆ مەدرید گەشتی وڵاتی ئەڵمانیای کردووە تا گفتوگۆ لەگەڵ بایرن میونشن و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە بکات.

رونیشیکردووەتەوە، گرێبەستی ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ دەیانەوێت لە ئێستادا بەرامبەر بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنەوە بەڵام یانەی بایرن میونشن داوای بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە توندی وەڵامی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرێتەوە

یاسین

کانسێلۆ بەنیازە بگەڕێتەوە یانە کۆنەکەی

یاسین

ئەنجامی دەنگدان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر تەواو بوو و ناوی هەڵبژێردراوەکانیش ئاشکرا کران

یاسین