zagros news agency

ئەڵۆنسۆ: دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکەم

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕایۆ ڤاییکانۆ چابی ئەڵۆنسۆ هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامە و میدیاکانی دایەوە،کە چەند بابەتێکی نوێی درکاند و باسی لە چارەنووسی ڤاڵڤێردی کرد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

 

دەربارەی ڤاڵڤێردی ئەڵۆنسۆ وتی؛ من دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکەم و ئێمە بەردەوام هەوڵی پێشکەوتن دەدەین و پێشکەوتنمان هەبووە،سەبارەت بە ڤاڵڤێردی و یاری کردنی ئەو لە باڵی بەرگری بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بووە دەنا من باش دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکانم بکەم
ئێمە دەمانەوێت هەموو یاریەک ئاستێکی بەرزی جێگیرمان هەبێت بەڵام ئەهۆی هەندێ کێشەوە ناتوانین.

 

 

سەبارەت بە یاریەکانی داهاتووی تیپەکەی ئەڵۆنسۆ وتی؛ هەموو یاریەک بۆ ئێمە گرنگە ئێمە هەوڵی بەدەسهێنانی باشترین ئەنجام دەدەین،سەبارەت بە لالیگاش ئێمە دەمانەوێت پێش پشووی نێودەوڵەتی زیاتر پتەوبین لە شوێنی خۆمان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لویس ئینریکی: دیمـبـیـلـی ئامادەیە

یاسین

هەڵبژاردەی کامیرۆن بە دوو پێکهاتە و دوو ڕاهێنەر بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باوك و دایكی قوتابیانی پۆلی یه‌ك و دوو سێی بنه‌ڕه‌تی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح