zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نو نادیارە

 

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر بارسێلۆنا گەڕایەوە یاریگای کامپ نۆ بەڵام تەنها ڕاهێنانێکی تێدا ئەنجامدا هۆکاری ئەمەش بۆ تاقیکردنەوەیەک بوو
بەڵام کاتی گەڕانەوەی یانەکە بۆ یاریگای کامپ نۆ لەچەند ئەگەرێک خۆی دەبینێتەوە و بارسێلۆنا شەڕی کات دەکات لەپێناو هاتنەوەی.

 

بەپێی زانیاریەکان یانەی بارسێلۆنا هەوڵەدات بەچەند قۆناغێک بگەڕێتەوە کامپ نۆ،کە جاری یەکەمین یاریگاکە 45 هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت و لەگەڵ تێپەڕینی کات هەموو بەشەکانی یاریگاکە بکرێتەوە،بەڵام دەبێت ڕەزامەندی شارەوانی شاری بارسێلۆنا وەربگرێت لەگەڵ ئەوەشدا چەند بەشێکی یاریگاکە ڕەنگە ئاستەنگی بۆ ڕەزامەندی شارەوانی بارسێلۆنا دروست بکەن،کە گرنگترینـیان ڕێـڕەوی لایەکی یاریگاکەیە.

 

 

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دوا وتی؛ ئێمە خۆزگەکانمان دەکەینە ڕاستی وە هیوا دەخوازم لەزووترین کاتدا ئەم خۆزگەیەمان ببێتە ڕاستی و یاریگاکەمان بکەینەوە،کە سەرچاوەیەکی دارایی و ئابووری گرنگی یانەکەمانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم ساڵ بۆ نەیمار کۆتایی پێـهاتـووە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بارسا شکستی بە ناپۆلی هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

یاری نێوان ڤالێنسیا و ڕیال مەدرید هەڕەشەی دواخستنی لەسەرە

یاسین