zagros news agency

تۆتنهام و مان یونایتد لە خولی ئینگلیزی یەکسان بوون

 

لە هەفتەی 11ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد،تایمی یەکەم، یانەی میوان باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 32 بریان مبێمۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، هەردوولا چەندین گۆرانکارییان ئەنجامدا، لە مان یونایتد ماگوایەر و لە تۆتنهامیش رۆمیرۆ بەهۆی پێکانەوە یاریگایان جێهێشت،تۆتنهام هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 84 و 90 دوو گۆڵیان لە رێگەی ماتیاس تێل و ریچالیسۆنەوە تۆمارکرد و نزیکبوو یارییەکە لە سودی تۆتنهام کۆتاییبێت.

بەڵام لە خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراو، لێدانێکی گۆشە بۆ شەیتانە سورەکان هەژمارکرا و دی لیخت بە لێدانی سەر گۆڵی یەکسانبوونی یانەکەی پێ تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تۆتنهام بە 18 خاڵ لە پلەی سێیەمە و مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنتی بیر لەوازهێنانی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی دەکاتەوە

یاسین

پەیامی تۆنی کرۆسی دوای بڕیاری وازهێنانی لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

هالاند ڕەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن بکات

یاسین