لە گەڕی هەشتەمی خولی ڕۆشەنی سعودی یانەی نەسڕ لەنێو یاریگای شا خالید ڕووبەڕووی یانەی نیۆم بوویەوە یاریەکەشی بەسەرکردایەتی ئەفسانە کریستیانۆ ڕۆناڵد لێبردەوە
سەرەڕای هەوڵ و هێرشی هەردوو تیپ،بەڵام گێمی یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
گێمی دوومی یاریەکە نەسڕ شاکارێکی لەبیر نەکراوی نووسیەوە و لەخولەکی 47دا “ئەنخێلۆ بۆرگێس” توانی گۆڵی یەکەمی نەسڕ تۆمار بکات،لە نەهاتی یانەی نیۆم “لوسیانۆ ڕۆسالێس” لەخولەکی 56 بەکارتی سوور کرایە دەرەوە
لەخولەکی 65 بەسوود وەرگرتن لە پێناڵتیەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی دووەمی نەسڕ تۆمار بکات و لەخولەکی 84ـی یاریەکە” ئەحمەد جابر”ـی سعودی گەییشتە سەر گۆڵی نەسڕ و توانی گۆڵی یەکەمی نیۆم تۆمار کات و جیاوازیەکە کەم بکاتەوە.
ئاهەنگی ئەو گۆڵەی نیۆم کۆتایی نەهات بوو “جواو فلێکس” بەگۆڵێکی سەرنجبەر تۆڕی گۆڵی نیۆمی بۆ سێیەم جار هەژاند و یاریەکەش بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەسوودی نەسڕ تەواو بوو
بەو ئەنجامە نەسڕ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ و هاتەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە هەرچی یانەی نیۆمە بە 13 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەکە گیرسایەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

