zagros news agency

ئەلڤارێز: ئاگادارم ناوم بەیانەی بارسێلۆناوە دەبەسترێتەوە

جولیان ئەلڤارێزی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل گۆڤاری فرانس وتی: ڕاستگۆیانە نازانم چی لە داهاتووم روودەدات.

وتیشی: دەبینم لە سۆشیال میدیا لە ئیسپانیا چی لەسەر من دەگوترێ، زۆر باس لە گواستنەوەم بۆ بەرشەلۆنە دەکرێت، کاتێک ساڵی ڕابردووش گرێبەستم لەگەڵ ئەتلەتیکۆ کرد، زۆر باسی پاریس دەکرا.

ئاماژەی بەوەکرد، بەڕاستی دانوستان لەنێوان کارگێری پاریس سان جێرمان و بەڕێوبەری کارەکانی هەبووە، یانە فەرەنسییەکە ئارەزووی گواستنەوەی منی نیشاندا، بەڵام کارەکان سەرکەوتوو نەبوون.

دەشڵێت: نازانم بە تەواوی چی روودەدات، بەڵام لە ئێستادا سەرنجی تەواوم لەسەر یارییەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، لە کۆتایی وەرزدا هەموو بابەتەکان هەڵدەسەنگێندرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فێران تۆرێس؛ئێنریکی وەکو باوکێک بووە بۆمن

sarkar

ئەمشەو خەڵاتەکانی زەبێست دابەش دەکرێت

یاسین

ڤینی دووبارە شکستی هێنا لەبەرامبەر پێرێز

یاسین