zagros news agency

یانەیەکی دیکەی ئەوروپا هاتە ڕکابەری گواستنەوەی ئۆسێمێن

 

بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان لەهەنگاوی بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکەیان چاویان خستۆتە سەر ئۆسێمێن،تۆرێ فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە پاریس دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڤیکتۆر ئۆسیمین لە گەڵاتەسەرای بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە پاریسییەکە ئامادەیە زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەدا خەرج بکات.

لەلایەکیترەوە بەرشەلۆنەش ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی هەربۆیە ئەرکی پاریس لە کڕینی ئاسان نابێت
ئەستێرە نێجیرییەکە لەگەڵ یانە تورکییەکە بەشداری 52 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 48 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیانۆ رۆنالدۆ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان

یاسین

گواردیۆلا مانەوەی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

یاسین

سبەی هەولێر دەچێتە مەدینە

یاسین