هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی هەندێ بابەت دوا و چەند شتێکی خستەڕوو
لە یەکێک لەلێدوانەکانیدا فلیک وتی:گرنگە هەندێک شت ڕوون بکەمەوە، بەڵام من ئەوە ناکەم، دەنگە دەنگێکی زۆر لە دەوروبەرمان هەیە، بەڵام ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانە پێکانەکان دەکەین، تیپەکە باشتر بووە و لەسەر ڕێڕەوی ڕاستین.
وتیشی: شیکاری بۆ یارییەکەی سێلتا دەکەین، هەموو شتێک بە باشی نەڕۆیشت، بەڵام ئێمە بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ تۆپەکەدا کرد و لە تایمی دووەمدا باشتر بەرگریمان کرد.
فلیک دەشڵێت: ئاستی تایمی دووەم متمانەمان پێدەبەخشێت لە یارییەکانی داهاتوودا، ئێمە تەنها سەرنجمان لەسەر خۆمانە و گرنگی بە ریاڵ مەدرید نادەین، دڵخۆشم بە تیپەکە و شێوازی فشارکردنمان.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە دوپاتیکردەوە، دوای پێکانەکە،لیڤاندۆڤسکیەکی جیاواز و ئەرێنیمان بینی، پێشوەختە گەڕایەوە بۆ یاریکردن، سێ گۆڵ گرنگە بۆ متمانە بەخۆبوون، وەرزی ڕابردوو زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە و ئەم وەرزەش بە هەمان شێوە.

