zagros news agency

بێلینگهام داوایەک لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەکات

 

لەدوای بەرامبەر بوونەکەی دوێنێـی ڕیاڵ مەدرید جود بێلینگهامی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێکی بۆ هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵوکردەوە و داوای خۆڕاگری لەهاندەرانی یانەکەی کرد لەپێناو ئەوەی بتوانن زیاتر بەرەو پێش بچن لە ڕکابەریەکانی داهاتوودا.

 

بێلینگهام لە پەیامەکەیدا وتی؛ هەردەم یاری کردن لە یاریگای دێڤایێکاس قورسە و ئێمە دوێنێ توانیمان خاڵێک بەدەست بێنین،کە دەتوانین زیاتر بەرەو پێش بچین لەداهاتوودا،هیوادارم هاندەرانی یانەکەم لەپاڵپشتی تیپەکەمان نەوەستن،هەلا مەدرید.

 

 

ئەم پەیامەی بێلینگهام دوای ئەوە دێت ڕەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی ئاستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید کرا و هاندەرانی یانەکە کەوتوونەتە گومانی ئەوەی یانەکەیان لەداهاتوودا ناتوانێت ڕکابەرێکی گەورە بێت بۆ بەدەستهێـنانی نازناوەکان بەتایبەت چامپیۆنزلیگ و لالیگا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی وەڵامی هەواڵی ڕۆیشتنی دەداتەوە

یاسین

فلیک داوای یاریزانی دیکە دەکات

یاسین

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین